
ئاماده‌كاریكردن بۆ رشتنى ده‌رمان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگريى شارستانى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگه‌یاند: 21 كارمەندمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه تیمی تایبەتی دەرمان رشاندنن.
سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا 21 كارمەندی بەرگریی شارستانی هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى كه تووشبوون ئه‌وانه‌ن كه تیمى ده‌رمان رشاندنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ریه‌ككه‌وتنى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ئه‌و شوێنانه هه‌یه كه ناوچه‌ى مه‌ترسى ڤایرۆسه‌كه‌یه”.
له ئێستادا پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له پله‌ى یه‌كه‌مدایه له‌ڕووى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له كۆى 357 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون 218 یان له هه‌ولێر تۆماركراون، هاوكات تا ئێستا كۆى گشتى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 5 هه‌زار و 199 كه‌س.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17