“پێشبینى ده‌كه‌ین دۆخى كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر به‌ره‌و خراپتر بڕوات”

0
668
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر | فۆتۆ: VOA

SNN
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشبینى ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا دۆخى كۆرۆنا به‌ره‌وخراپتر بڕوات، ده‌شڵێت: “پێرێ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر شوێن نه‌مابوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشى لێوه‌ربگرین”.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ (ده‌نگى ئه‌مریكا) رایگه‌یاند: “پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین له ‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا دۆخی هه‌ولێر له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ره‌و خراپتر بڕوات، چونكه‌ پێرێ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر جێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌مابوو نه‌خۆشی لێوه‌ربگیرێت”.

وتیشى: ” كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له ‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر چاره‌سه‌ركراوه، ئێستا كێشه‌كه‌ نه‌ماوه‌ ئۆكسجینی باش دابین ده‌كرێت، به‌ڵام سیسته‌می پێدانی به‌نه‌خۆشه‌كان وه‌كو پێویست نییه‌، چونكه‌ له‌ساڵی 1984 ه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی یابانییه‌وه‌ دروستكراوه‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ماوه‌یان به‌سه‌رچووه ‌ و نییه‌ له ‌بازاڕ یه‌ده‌گی بۆ بكڕین”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر باسى بابه‌تى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆشى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان له‌ماڵ و كۆڵانه‌كانی خۆیان، خۆیان نه‌پارێزن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هیچ ئامانجێك ناپێكێت”.

له‌ ئێستادا پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ له‌ڕووى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا، ته‌نیا له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له‌ كۆى 357 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون 218 یان له‌ هه‌ولێر تۆماركراون، هاوكات تا ئێستا كۆى گشتى تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 5 هه‌زار و 199 كه‌س.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this