عێراق لە یەدەگی زێڕدا 38 ەمین وڵاتە

0
1214

SNN-

ئەنجوومەنی باڵای جیهانیی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “زیاتر لە 35 هەزار تەن زێڕ لە داتاکانیدا هەیە، روونیشیدەکاتەوە “عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدا ریزبەندی 38 ەمی هەیە”.

لە دوایین راپۆرتیدا کە ئەم مانگە بڵاویکردۆتەوە “ئەنجوومەنەکە دەڵێت 35 هەزار و 700 تەن یەدەگی جیهانیی زێڕی لا تۆمارە و بە بەراورد بە ساڵی پار زیادیکردووە کە 34 هەزار و 300 تەن بوو”.

ئەنجوومەنەکە  دەشڵێت: “ئەمریکا لە ریزی یەکەمدایە لە رووی یەدەگی زێڕەوە بە 8 هەزار و 133 تەن و پاشان ئەڵمانیا بە 3 هەزار و 353 تەن و ئینجا ئیتالیا بە 2 هەزار و 450 تەن”.

بەپێی ئاماری دوایین راپۆرتی ئەنجوومەنەکە، عێراق ریزبەندی 38 ەمینی هەیە بە 96.3 تەن یەدەگی زێڕ و دوای هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و جەزائیر و لوبنان و لیبیا دێت لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this