ناوبژیوانی یاری مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید دیاری کرا

0
143
فلیکس بریچ

SNN Sport

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمڕۆ بە فەرمی ناوبژیوانی ئەڵمانی، فلیکس بریچی بۆ بەڕێوەبردنی یاری مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کرد.

ئەم ناوبژیوانە  بۆ جاری دەیەم یاری ریاڵ مەدرید لە خولە ئەوروپییەکان بەڕێوە دەبات  و کۆتا یاری ناوبژیوانی ریاڵ مەدرید بووبێت، لە وەرزی رابردوو بوو لە بەرامبەر بە یانەی ئەجاکس لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە تێیدا ریاڵ مەدرید 4-1 دۆڕاو کرایە دەرەوە.

لە نۆ یاری رابردوو بریچ بۆ ریاڵ مەدرید بەڕێوەی بردووە، 6 یاری براوە بوو، 2 یاری یەکسانبووەو 1 یاری دۆڕاوە.

یانەی شاهانە 17 جار کارتی زەرد بە یاریزانەکانی دراوەو 1 جار کارتی سوور.

یاریەکە لە 7ی ئابی 2020 لە ناو یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام  دەدرێت، یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە سوودی یانەی مانچستەرسیتی تەواو بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this