له‌ ساڵی 1999وە بۆ یه‌كه‌مجار پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه‌ به‌ بێ ناداڵ و فیدرێر ئەنجام دەدرێت

0
605
نادال و فیدرێر

SNN Sport

پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكا یه‌كێك له‌ چوار پاڵه‌وانێتییه‌ گه‌وره‌كه‌ی (گراند سلام) رایگه‌یاند: به‌ هۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌  رافایل نادالی ئیسپانی و ئەستێرەی بە ناوبانگ، رۆجێر فیدرێر بەهۆی پێکان بەشداری لە پاڵەوانێتیەکە ناکەن.

نادال  له‌ سه‌ر ئه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی  له‌ ( تویته‌ر )نووسیبووی :” پاش بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ ، بڕیارمدا به‌شداری نه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه‌ له‌م ساڵدا ، دۆخی ته‌ندروستی لە هه‌موو جیهان زۆر ئاڵۆزه‌ و حاڵەتی كۆڤیدی 19 زیاتر ده‌بێت و پێده‌چێت ئێمه‌ نه‌مان توانیبێت‌ كۆنترۆڵی بكه‌ین تا ئێستا “.

هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌وە بڕیارێك بوو حه‌زم نه‌ده‌كرد بیده‌م ، به‌ڵام ئەمجارە بڕیارمدا به‌دوای دڵمدا بڕۆم ، له‌ كاتی ئێستا گه‌شت نه‌كردنم پێ باشتره‌”.

له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی رۆجێر فیدرێری سویسری بە ئەزموون لە  ته‌واوی ئه‌م وه‌رزه‌ پاش ئه‌نجامدانی نەشته‌رگه‌ری له‌ ئه‌ژنۆیدا ، ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ ساڵی 1999وە‌ بۆ یەکەمجارە ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ پێكه‌وه‌  به‌ خۆیەوە ده‌بینێت .

نادالی خاوه‌ن 19 نازناوی گه‌وره‌ ده‌یتووانی ریكۆردی پێوانەیی یه‌كسان بكاته‌وه‌ كه‌ به‌ ناوی فیدرێرەوەیەو توانیویەتی ( 20 ) نازناوی گه‌وره‌ بباتەوە ئەگه‌ر به‌شداری بكردایه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ی ئەمریكا كه‌ بریاره‌ له‌ ماوه‌ی 31 ئاب تا 13ی ئه‌یلوول به‌رێوه‌بچێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this