لە چەند کاتژمێری داهاتوو یەکەم یاریزان یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

0
1938
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

لە چەند کاتژمێری داهاتوو  یەکەم یاریزان ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و  پەیوەندی بە یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە تاکیفوسا کوبۆی ژاپۆنی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، بە خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک، لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانییەوە دەکات.

کوبۆ ئەم وەرزە بە خواستن بۆ یانەی ریاڵ مایۆرکا یاری کرد،یانەکەی بۆ پلە دوو دابەزی، دوای تەواوبوونی خواستنەکەی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیکردەوە بۆ وەرزی داهاتوو پشتی پێببەستێت و بە خواستن بۆ ساڵێک بە یانەی ڤیاریاڵی داوە بە بێ بژاردەی کڕین.

هەروەها یانەی ڤیاریاڵ لەو ساڵەدا 2 بۆ 3 ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە دەدات  ئەگەر لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەشداری لە 40 یاریدا بکات.

کۆبۆ ژاپۆنییە و تەمەنی 19 ساڵە، لە ئەکادیمیای لاماسیای یانەی بەرشەلۆنە گەورە بووە، دواتر ئەو یانە کەتەلۆنیەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ ژاپۆن، لە وەرزی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ کرد، تا ساڵی 2024 یاریزانی یانەی شاهانەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this