10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەکەی بەیروتدا برینداربوون

0
140

SNN

كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند: لە ئاكامی ئەو تەقینەوەیەی كە دوێنێ‌ سێشەممە لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان روویدا، 10 هاووكاتی عێراقی برینداربوون.

كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن نووسینگەی مانگی سووری عێراقەوە لە بەیروت تۆماركراوە، لەنێو بریندارانی ئەو تەقینەوەیەی كە رۆژی سێشەممە لە بەندەری بەیروت رووی دا، 10 هاووڵاتی عێراقی هەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەئێستادا، عێراقییە برینداربووەكان لە نەخۆشخانەیەكی باشووری بەیروت چارەسەر وەردەگرن.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان رووی دا و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامارەکان، زیاتر لە 135 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزاری دیکەیش برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this