پلازمای خوێن لە سلێمانییەوە گەیشتە هەولێر

0
177
SNN- مەودا مستەفا 
دوو گەنجی سلێمانی پلازمای خوێنیان بە هەولێر بەخشی و رایانگەیاند ئێستا دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی كۆنتڕۆڵكراوە.
ئاوات عەبدلقادر و ئارام عوسمان ئەو گەنجانە كە ئەمرۆ لە شاری سلێمانیەوە هاتوونەتە  شاری هەولێر بەمەبەستی پێدانی پلازمای خوێن بە SNNیان راگەیاند: دۆخی سلێمانی ئێستە كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام ژمارەی تووشبووانی هەولێر هەر لە زیادبووندان و دۆخەكە ناجێگیرە بۆیە هاتووین لێرە پلازما ببەخشین، ئامانجێكی تریشمان  ئەوەیە شارچێتی نەهێڵین و دروستكردنی خۆشەویستیی زیاتر لە نێوان هاووڵاتییانی هەولێر و سلێمانی فەراهەم بکەین.
سیروان تۆفیق سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەخشینی پلازمای خوێن  بە SNNی راگەیاند: هەریەك لە ئارام عوسمان و ئاوات عەبدولقادر كە دوو گەنجی شاری سلێمانین، ئەمڕۆ لە بانكی خوێنی هەولێر پلازمای خوێنیان بەخشی.
وتیشی :”پرۆژەیەك هەیە لە نێوان سەرجەم شارو شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەبێت و پرۆژەكەش ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەستی پێکردووە، لە ڕۆژانی داهاتوو گەنجی دیکەی سلێمانی دێنە هەولێر و پلازمای خوێنیان دەبەخشن و وردە وردە پەرەی زیاتر بە پڕۆژەكەمان دەدەن”.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this