دژی مانچستەرسیتی زیدان لە هێڵی ناوەند بەم چوار یاریزانە یاری دەکات

0
1520
زیدان و کاسێمێرۆ

SNN Sport

زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری چوار یاریزانی هێڵی ناوەند بکات.

بەرنامەی چرینگیتۆی بە ناوبانگی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، زیدان  لە هێڵی ناوەند بڕیاریداوە چوار یاریزان یاری پێ بکات و گرنگترین یاریزانەکانیش بریتین لە کاسێمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ و ڤاڵڤێردی.

هەروەها ئەگەر هازارد لە %100 ئامادە نەبێت، ئەوا راهێنەرە فەرەنسیەکە یاری بە هەر سێ یاریزان ڤینسیۆس جۆنیۆر، بنزیمەو ئیسکۆ دەکات لە هێڵی پێشەوە.

یاریەکە  سبەی هەینی لە 7ی ئابی 2020 لە ناو یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام  دەدرێت، یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە سوودی یانەی مانچستەرسیتی تەواو بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this