هه‌ولێر نزیكتره‌ بۆ له‌ خۆگرتنی كه‌مپی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق

0
110
هەڵبژاردەی عێراق

حسین کەرکوکی- SNN Sport

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند كه‌ شاری هه‌ولێر نزیكتره‌ بۆ له‌ خۆگرتنی كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ خۆئاماده‌كردنی بۆ پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023ی چین و   مۆندیالی قەتەری 2022.

هیشام محه‌مه‌د وته‌بێژ به‌ ناوی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ لێدوانێكیدا کە پێگە عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشنیاریكردووە كه‌مپێكی مه‌شق و  راهێنان  بۆ هەڵبژاردەی عێراق  پێش یارییه‌ دۆستانه‌كان وه‌ك ئامادەكارییه‌ك بۆ پاڵاوتنه‌كان سازبکرێت”.

هه‌روه‌ها وتی:” كاتانیچ داوایكردووە كه‌مپه‌كه‌ له‌ توركیا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌ هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كان له‌ نێوان به‌غدا و توركیا ، هه‌ولێر نزیكتره‌ بۆ میوانداریكردنی كه‌مپه‌كه‌ “.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 2 یاری دۆستانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر عه‌مان و سوریا ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك خۆئامادەکردنێك بۆ پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كان “.

لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی  سێیەم بەرامبەر بە بەحرەین ، ئێران، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا یاری دەکات و 5 یاری ئەنجامداوە، توانیویەتی 3 یاری بباتەوەو  بە کۆکردنەوەی  11خاڵ پێشەنگی گروپەکەی داگیرکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this