شۆفێری هێڵەکان لە هەولێر گردبوونەوە

0
646

SNN- مەودا مستەفا

بەشێک لە شۆفێرانی هێڵەکان لە هەولێر، لەگەڵ خاوەن گەراجەکان گردبوونەوە و داوادەکەن رێگادەرەکییەکان بکرێنەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابینبکەن.

بەمەبەستی كردنەوەی رێگاكانی نێوان هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دهۆك و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە شۆفێری هێڵەکان و خاوەن گەراجەكانی ئەو هێڵە لە هەولێر گردبوونەوە، داوادەكەن رێگاكان بكرێنەوە، بە وتەی خۆیان بەهۆی داخستنی رێگاكان دۆخی دارایی زۆرینەی شوفێرەكان كەوتۆتە مەترسییەوە .

ئازاد عەلی، شوفێری نێوان هەولێر سلێمانی  بە SNNی راگەیاند: “ماوەی پێنج مانگە ئێمە بێكارین و هیچ كەس و لایەنێكیش بەدەم كێشەكانمانەوە نایەت”.

وتیشی: “من ئێستا دوو خێزانم هەیە و پێنچ مانگیشە كارم نەكردوە چۆن بتوانم بژێویی ژیانیان بۆ پەیدا بكەم، بۆیە داوا دەكەم هاوشێوەی شارەكانی تر رێگا بکرێتەوە تا ئێمەش بگەڕێینەوە سەر كار و كەسابەتی خۆمان”.

باسی لەوەشکرد: “ئێمە ناڵێین كۆرۆنا نییە، بەڵام دەكرێت رێگاكان بكرێنەوە ئێمەش پابەندی تەواوی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی دەبین، ئێستا هاووڵاتیی عەرەب هەن کاردەكەن و كەسیش رێگایان لێناگرێت، لەگەڵ بەشێك  لە بازگەكان رێکكەوتوون، دەكرێت من كە شۆفێری ئەو هێڵەبم نەتوانم كار بكەم بەڵام كەسێك شوفێری ئەو هێڵەش نەبێت كاربكات”.

3ی ئاب وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا بۆ ماوەی یەک هەفتە هاتووچۆی رێگاکانی نێوان هەرێم و پارێزگاکانی عێراق رابگیرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this