گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
443
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا 6/8/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • لاپۆرتی بەرگریکاری مانچستەرسیتی:” دەبێت زۆر وریای کەریم بنزیمە بین”.
  • لاپۆرتی:” زیدان نموونەییە، بردنەوەی چەندین نازناو لە ماوەیەکیکەمدا لە لایەن ئەو راهێنەرەوە شێتانەیە”.
  • بەیڵ وجەیمس لە مەدرید دەمێننەوەو  بەشداری یاری مانچستەرسیتی ناکەن، بەڵام رامۆسی سەرکردەی تیپەکە کە راگیراوە، سەفەری شاری مانچستەر دەکات بۆ هاندانی یانەکەی.
  • لە خولی یۆرۆلیگ یانەی ئینتەرمیلان 2-0 لە خیتافی دەباتەوەو مۆلینا لێدانی سزا لە دەست دەدات کە دەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام ئیریکسن لە خولەکەکانی کۆتایی توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی بکات و ئینتەر بۆ چارەگی کۆتایی سەربخات.
  • یانەی سڤییای لۆپتیگی دەیەوێت بەرامبەر بە رۆما بۆ قۆنا‌غی داهاتوو سەربکەوێت.

مارکا:

  • هێزەکانی زیدان.
  • زیزۆ گرەو لەسەر یاریزانەکانی دەکات کە متمانەی پێیان هەیە بەرامبەر بە مانچستەرسیتی بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەون.
  • زیدان هەریەکە لە بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز دووردەخاتەوەو  بە شوێنی گەڕانەوە دەگەڕێت دژی مانچستەرسیتی.
  • سێرجیۆ رامۆس کە بەهۆی راگیراوە یاری ناکات، لەگەڵ شاندی یانەکەی سەفەر دەکات بۆ پشتگیری یاریزانەکان.
  • زۆرترین ئازار: یانەی خیتافی 2-0 بە یانەی ئینتەرمیلان دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوەی خولی یۆرۆلیگ.
  • یانەی سڤییا رووبەڕووی رۆما دەبێتەوە بۆ بردنەوەی نازناوی شەشەمی خولی یۆرۆلیگ.

سپۆرت:

  • هێرش بکە.
  • کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت  گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی بکات، لەسەرەتاوە دەیەوێت  بە پێکهاتەی 3-5-2 یاری بکات ئەگەر گریزمان نەیتوانی ئامادە بێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن  پلانی راهێنەر بە شێوازی 4-3-3 دەبێت.
  • میسی و گریزمان و سوارێز سەرەکی دەبن.
  • گەڕانەوەو گەشبینی هەیە، یانەی بەرشەلۆنە 12 ساڵی لەسەر یەکە لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا یاری کردووە.
  • لە لیستی 24 یاریزانەکەی بۆ یاری مانچستەرسیتی بانگیکردووە، زیدان بەیڵ و جەیمس دووردەخاتەوە.
  • یانەی خیتافی لە دەرەوەی خولی یۆرۆلیگەو 2-0 بە یانەی ئینتەرمیلان دەدۆڕێت.
  • یانەی سڤییا رووبەڕووی رۆما دەبێتەوە بۆ گەیشتن بە چارەگی کۆتایی خولی یۆرۆلیگ.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ریکی پویگ پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانەو ئەگەری ئەوە هەیە کیکی سیتین راهێنەری بەرشەلۆنە بە سەرەکی یاری بە ئەو یاریزانە بکات دژی ناپۆلی.
  • کۆتایی بە خەونی خیتافی دێت و 2-0 بە یانەی ئینتەرمیلان دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوەی خولی یۆرۆلیگ.
  • زیدان گاریس بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە لیستی یاریزانەکانی دووردەخاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this