فڕۆکەکانی تورکیا لە یەک ڕۆژدا 33 جار ئاسمانی یۆنانیان بەزاندووە

0
339

SNN

سەرچاوەیەکی سەربازی یۆنان ئاشکرایکرد کە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا 33 جار ئاسمانی یۆنانیان بەزاندووە.

سەرچاوە سەربازییەکە ئاماژەی بەوەکردووە لە لە رۆژی چوارشەممەدا 8 فرۆکەی سەربازی تورکی 33 جار ئاسمانی یۆنان و دەریای ئیجەیان بەزاندووە، فرۆکە تورکییەکانیش 6 دانەیان لە جۆری F-16 بوون و دوانیشیان لە جۆری CN235S بووە.

ماوەی چەند هەفتەیەک دەبێت لە دەریای ئیجە و دەریای سپی ناوەڕاست گرژی کەوتۆتە نێوان تورکیا و یۆنانەوەو وڵاتی تورکیا چەندین جار سەروەری خاکی یۆنانی بەزاندووەو لەکاتی ئێستاشدا لە دەریایی سپی ناوەراست سەرقاڵی گەڕانە بەدوای نەوت و لە نزیک دورگەکانی یۆنانیش مانۆڕی سەربازی دەکات، بەبێ گوێدانە ئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، بۆیە ئەگەری روودانی شەر لە هەر چرکە ساتێکدا لە ئارادایە لە نێوان وڵاتی یۆنان و تورکیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this