140 کۆچبەری عێراقی لە یۆنان دیپۆرتدەکرێنەوە

0
313

SNN

ئەمڕۆ 140 کۆچبەر لە یۆنان دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوە کە نزیکەی 40 بۆ 50  کەسیان کوردن و دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، ئەو کۆچبەرانە لەسەر خواستی خۆیان دیپۆرتی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە و لەبەرامبەریشدا بڕێک هاوکاری وەردەگرن کە لە نێوان 500 بۆ دوو هەزار یۆرۆدایە، بەجۆرێک ئەو کۆچبەرانەی کە لە دوورگەکانی یۆنان نیشتەجێبوون هاوکاری زیاتر وەردەگرن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزی عێراق لە یۆنان و وەزیری پەنابەرانی یۆنان و جێگرەکانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەسینا بوون بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانە.

کۆچبەرەکان دوای گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.

هەرلەوبارەیەوە رۆژنامەی گریک سیتی تایمزی یۆنانی نوسیویەتی، پێنج هەزار کۆچبەر و پەناخواز خۆیان ناونووسکردووە تا لە یۆنانەوە دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە، لەبەرامبەر ئەم هەماهەنگییەشیاندا هاوکاری دارایی دەکرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this