لیبرۆن جەیمس: سه‌یر نه‌كردنی ترامپ بۆ ئێمه‌ جێی بایه‌خمان نیه‌

0
115
لیبرۆن جەیمس

SNN Sport

لیبرۆن جەیمس یاریزانی تۆپی باسکەی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و توانجانه‌ی دۆناڵد ترامپ وتویه‌تی و ره‌خنه‌ی  له‌ یاریزانانی رابیته‌ی نیشتمانی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا گرتووە، به‌هۆی چۆك دادانیان له‌ كاتی وتنه‌وه‌ی سروودی نیشتمانی، ئەمەش وه‌ك به‌شێك له‌ خۆپیشاندانه‌ رێكخراوه‌كان  بۆ پاڵپشتی له‌ بزوتنه‌وه‌ی ( ژیانی ره‌ش پێسته‌كان گرنگه‌)واتای خوله‌كه‌ نیه‌.

جەیمس وتی:” وابزانم به‌ راستی كه‌ كۆمه‌ڵگای تۆپی باسكه‌ خه‌مباره‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ترامپ سه‌یری یارییه‌كان ناكات، یاریه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌وه‌ی سه‌یری بكات ده‌توانم لێره‌ دانیشم و قسه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ بكه‌م كه‌ تۆپی باسكه‌یان خۆش ده‌وێت،به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و قسانەی ترامپ کردویەتی كاریگه‌ری له‌ سه‌رمان نابێت “.

دۆناڵد ترامپ پێشتر رایگەیاندبوو، ئابڕووچوونە یاریزانانی باسکەی ئەمریکا لە کاتی وتنەوەی سروودی نیشتمانی لەسەر چۆک دانیشن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this