3047 کەسی دیکە لەعێراق تووشی کۆرۆنا بوون

0
558

SNN

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوەو تێیدا 3047 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 67 کەس گیانیان لەدەستدا، 2583 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوە.

هەر بەپێی ئامارەکە کۆی ژمارەی تووشبووانی عێراق گەیشتۆتە 140603 کەس، لەو ژمارەیە 5161 کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 101025کەس کە دەکاتە 71.9 %.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this