دوای 30 کاتژمێر لە تەقینەوەکەی لوبنان گەنجێک بە بێهۆشیی لە ئاودا دەرهێنرایەوە

0
438

SNN-

بەهۆی بەهێزیی گوڕەکەیەوە، تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، گەنجێک چەند مەترێک فڕێدەداتە ناو ئاو و تیمەکانی فریاگواریی دوای 30 کاتژمێر دەریدەهێننەوە.

گەنجەکە ناوی ئەمین زاهید-ە و لە حاڵەتێکی تەندروستیی زۆر خراپدایە و ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەناو ئاوەکە دەرهێنراوەتەوە و هێشتا دەژی.

لە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەشی لە ناو کەشتییەکی فریاگوزاریدا، وەک شۆکێک وابوو بۆ لوبنانییەکان کە ئەو چۆن دوای 30 کاتژمێر توانیوێتی بژی و نەمرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this