
ئیوارەی دوێنێ 2ی ئایار بەسەرپەرشتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەکێتی نشتمانیی کوردستان، مەكتەبی سیاسی لە دەباشان، لە شاری سلێمانی كۆبوەوە .
لە كۆبونەوەكەدا، قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربوون، بارودۆخی سیاسی و باری گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و دۆخی نالەباری ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان و مەترسی سەرلەنوێی داعش و كاروباری ناوخۆی حیزبی بە ووردی تاووتوێ كران. سەبارەت بە هەوڵەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، كۆبونەوە وێڕای دەست خۆشی لە هەوڵ و كۆششی وەفدەكە بۆ چارەسەری كێشەی موچە و شایستە دارای یەكانی هەرێم، بە گرنگی یەكی زۆرەوە لەسەر هۆكار و لێكەوتەكانی ئەم پرسە وەستاو، دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران و پاراستنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی لە ئێستادا بە ئەركی هەرە سەرەكی حكومەتی هەرێم داناو لە وكاتەی سەرباری ئەو دۆخە سەختەی پەتای كۆرۆنا بۆ هەموانی دروست كردووە، نەبونی و هەژاریش بەرۆكی زۆرینەی خەڵكی كوردستانی گرتووە كە بەداخەوە تا دێت بەرەو خراپتریش دەڕوات.
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا، بەگرنگییەوە باس لە سیستمی لامەكەزی كراو كۆبونەوەكە پێداگری كردەوە لەسەر پێویستی جێ بە جێ كردنی وەك خۆی رێكەوتنی سیاسی نێوان (یەکێتیی نشتمانیی وە پاری) كە لە كارنامەی كابینەی نۆی حكومەت جێگیر كراوە و لە ئێستادا ، بۆتە داخوازیەكی جەماوەری و ئەنجومەنە هەڵبژیراوەكان ، بەتایبەت پاش ئەزمونی سەركەوتووی ئیدارە خۆجێیەكان لە بەڕێوە بردنی ئەو قەیرانەی پەتای كۆرۆنا ، لە دونیا و لە هەرێمدا هێنایەكایەوە .
سەبارەت بە پەیوەندی یە سیاسییەكانی یەكێتی و حیزب و لایەنە سیاسییەكان، كۆبونەوە جەختی كردەوە، لەسەر پەرەپێدان و پتەوكردنی هەرچی زیاتری ئەو پەیوەندیانەیە بە ئاراستەی یەك دەنگی و یەك ڕیزی و هەماهەنگی لە پێناو هێنانەدی خواستەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك هەوێنی هەمیشەیی یەك ریزی نیشتمانی و وەك ئەمانەتێكی سەرۆك مام جەلال كە لە ئەستۆی ئێمەی یەكێتی یەكاندایە .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
3ی ئایار 2020
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17