عێراق بە فەرمی گواستنەوەی میلاكی فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى راگه‌یاند

0
667
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
بە نووسراوێكی فەرمی و لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڕیاردرا  میلاكی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێم بخرێنە سەر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق و بەسەر یەكەوە مووچەی سێ‌ مانگیان بۆ خەرجبكرێت.

بە گوێرەی نووسراوێكی ئەمینداریه‌تی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كە وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە و واژووی حەمید نعێم، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەره‌، “لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كە داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە مووچەی مانگەكانی نیسان، ئایار، حوزه‌یرانى كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێم خەرج بكرێت و لە مانگەكانی داهاتووشدا مووچەی ئەو كارمەندانە بدرێت”.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژە به‌وەشكراوە، “دەبێت میلاكی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێم بگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارەیەیی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت، دواتر لە كاتی ناردنی شایستە دارایەكانی هەرێم رێكبخرێتەوە”.

دەركردنی ئەو فەرمانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە كاتێكدایه‌ كە بەهۆی خەرجنەكردنی مووچەكانیان بۆ ماوەی سێ‌ مانگ فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم بایكۆتی دەوامیانكرد، دواتر بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: “بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا توانیومانە كێشەی ئەو كارمەندانەی بەنداوەكان چارەسەر بكەین”.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى ئەمینداریه‌تی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى ئەمینداریه‌تی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this