دوای دوومانگ لەداخستنی ئەمڕۆ مەرزی بازرگانی تەوێڵە لە نێوان ئێران و هەرێم كرایەوە

0
177
مەرزی فۆتۆ/ عەلی حەمە سەعیدشوشمێ

 

بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ و بە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێم و لایەنی ئێرانی و بە جێبەجێكردنی چەند رێكارێكی تەندروستی ئەمڕۆ جارێكی دیكە مەرزی بازرگانی شۆشمێ‌ لە شارۆچەی تەوێڵە بەڕووی بازرگانان و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە نێوان هەرێم و ئێراندا كرایەوە چەند مەرجێكیش بۆ بازرگانان و شۆفێران دانراون.

حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحییەی بیارەی سەربەپارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكی فەرمانی كردنەوەی مەرزی بارگانی تەوێڵە دەرچووە، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە وامان بەباش زانی كە راستەوخۆ مەرزەكە بەڕووی بازرگانان وئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا نەكەینەوە تا ئەو كاتەی رێكاری تەندروستی پێویست لە هەردوو دیوی مەرزەكە دەگیرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی سەرجەم رێكارە تەندروسییەكان جێبەجێكران و تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هاتوونەتە مەرزەكە، بە پێویستمانزانی كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە مەرزی شۆشمێ‌ بۆ كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێراندا بكرێتەوە رۆژانەش لەكاتژمێر شەشی بەیانی تاكاتژمێر حەوتی سەر لەئێوارەی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان بەردەوام دەبێت.

بەڕیوەبەری ناحیەی بیارە جەختی لەوەشكردەوە، مەرجی سەرەكییە كە ئەو بازرگان و شۆفێرانەی كە لەم مەرزە كاردەكەن پابەندی تەواوی سەرجەم ئەوڕێكارە و رێنماییە تەندروستیانە ببن كە لەلایەن تیمە تەندروستییەكانەوە بۆیان دانراوە بەپێچەوانەوە ناتوانین رێگەیان پێبدەین و رووبەڕووی یاسان دەكەینەوە چونكە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەسەرو هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە.

بەشی بکە لە
تاگەکانمەرز
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this