75 تووشبووى كۆرۆنا له‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا

0
376
وێنه‌ى ته‌رمى یه‌كێك له‌وانه‌ى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایی كردووه‌ له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 3 هه‌زار و 461 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 و 172 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا 75 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه‌: ” 3 هه‌زار و 461 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “75 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 172 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 144 هه‌زار و 64 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، 103 هه‌زار و 197 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 566 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 5 هه‌زار و 236 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ئێستادا 35 هه‌زار و 631 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this