لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرەی تورکی %19 دابەزیووە

0
590

SNN

هەرچەندە ئەمڕۆ هەینی لیرەی تورکیا بە ئاستەم بەهاکەی بەرزبۆوە بەڵام بەهای ئەو دراوە لە ئاستێکدایە کە لە مێژووی ئەم دراوەدا بەم شێوەیە دانەبەزیووە.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بەهای لیرەی تورکی نزیکەی لەسەدا 19 بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزیووە.

وەک شارەزایان دەڵێن ئەم کێشەیە بەهۆی هەڵاوسانی ئابوورییە واتە وڵاتەکە خەرجییەکانی زیاترە لە داهاتەکەی ئەمەش وای لە حکومەت کردووە ژمارەیەک رێوشوێنی ئابووری بگرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لە داشکانی لیرەی تورکی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

شارەزایان پێیان وایە یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی تێکچوونی باری ئابووری تورکیا لە ئێستادا ئەوەیە کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا زیانێکی زۆر بە کەرتی گەشتوگوزاری گەیشتووە کە یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی ئابووری تورکیا.

هۆکارێکی تریش گرژی و ئاڵۆزییەکانە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی ئەوەی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا بەدوای نەوت و غازدا دەگەڕێت و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزاییەکی زۆری وڵاتی یۆنانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.

شارەزایان نیگەرانییەکی زۆریان لەمەڕ ئاستی یەدەکی تورکیا و سوربوونی رەجەب تەییب ئەردۆغان لە دژی بەرزبوونەوەی ئاستی قازانج دەردەبڕن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this