ریڤاڵدۆ: میسی پشووی وه‌رگرتووه‌ و له‌ پێناو بردنه‌وه‌ یاری دەكات  

0
192
میسی و ریڤاڵدۆ

SNN Sport

ریڤاڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیل رایدەگەیەنێت  ئه‌و لێدوانانه‌ی  له‌ لایه‌ن   لیۆنێل میسی كاپتنی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌وه‌ وتراون ، له‌ كاتی تۆڕه‌بووندا بووه‌ .

ریڤاڵدۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ( ئاس )ی ئیسپانی وتی:” روونه‌ له‌ كاتی كۆتایی یاریدا سه‌رت ده‌كوڵێت و شتی وا ده‌ڵێیت وه‌كو ئه‌وه‌ی میسی وتی ، میسی پشووی وەرگرتوەو له‌ پێناو بردنه‌وه‌ یاری ده‌كات ، به‌ڵام كاتێك  له‌ یاریگای خۆت و له‌ به‌رامبه‌ر تیپێكی بچووك ده‌دۆرێیت ، ئه‌و به‌ سه‌رێكی كوڵاوه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات، به‌ڵام بێگومان میسی متمانه‌ی به‌ تیپه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كانی هه‌یه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی :” بێگومان كه‌ ده‌یه‌وێت نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌یه‌وێت ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش بكات ، بێگومان له‌ پێناو ئه‌وه‌دا ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر له‌ خولی ئیسپانی  یاری بكه‌یت، كاتێك  به‌ بێ جه‌ماوه‌ر یاری ده‌كه‌یت كارێكی ئاسان نیه‌ ، یاریزان هه‌ن خۆیان ده‌گونجێنن ، به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێویستیان به‌ جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت ئاماده‌ بیت بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كان “.

له‌ كۆتاییدا ریڤاڵدۆ وتی:” هه‌مووان به‌رشەلۆنه‌یان خۆش ده‌وێت و میسی هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش یاری ده‌كات ، ئەگه‌ر گۆڵ تۆمار نه‌كات ئه‌وه‌ دروستی ده‌كات و كاتێك تیپه‌كه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی باش یاری ناكات ، لیۆ  توڕه‌ ده‌بێت، چونكه‌ ده‌یه‌وێت ببێته‌ پاڵه‌وان ، به‌ڵام بێگومان میسی  متمانه‌ ده‌كات به‌ هاوڕێیه‌كانی “.

میسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئۆساسۆنا دوای ئەوەی یانەکەی 2-1 دۆڕا، رەخنەی لە یاریزانەکانی یانەکەی گرت و ئەوکات رایگەیاند ئەگەر لە خولی یانە پاڵەوانەکان دژی یانەی ناپۆلی بەوشێوەیە یاری بکەن دەدۆڕێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this