لێدوانی زیدان لەسەر دۆڕان و کرانە دەرەوەی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان

0
1994
زیدان

SNN Sport

لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆنا‌غی شانزە، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئیتحاد بووە میوانی یانەی مانچستەرسیتی و لە ئەنجامدا یانە ئینگلیزیەکە توانی بردنەوەکەی بەسەردا دووبارە بکاتەوەو جارێكی تر یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوە.

دوای یاریەکە زیدان بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو وتی:” ئێمە ناتوانین دڵخۆش بین، بەڵام دەبێت شانازی بەوەوە بکەین کە لەم وەرزە ئەنجامماندا، دوو یاریمان دۆڕاند بەرامبەر بە رکابەرێکی  باش، دەبێت  بەمە رازی بین، دەرفەتی سەرکەوتنمان هەبوو بەڵام ئەوەمان لە دەستدا”.

 

دواتر وتی:”  ئەمە تۆپی پێیە،  لە %95ی وەرزەکە نایاب بووین،من بە ڤارانم وت ئارام بەو سەرت بە بەرزی راگرە، ئەو وەرزێکی گەورەی هەبوو، نابێت  تۆمارەکانی کەمبکرێتەوە، من هەست بە دڵتەنگی دەکەم بە دڵنیاییەوە، دەبێت شانازی بکەین کە هەموو شتێکمان کرد لە یاریگا، لە کۆتایدا هەڵەمان کردوو  ئەوەش هەموو شتێکی یەکلاکردەوە”.

هەروەها وتی:” دەبێت دان بە ئەوەدا بنێین کە رکابەرەکەمان شایەنی گەیشتن بوو بە قۆناغی داهاتوو، لەگەڵ بردنەوەی یاریەکە، ئەوان دوو یارییان بە نموونەیی ئەنجامدا، ئەوەی  پێویست بوو بە دەستی هێنا، ئێمە 15 خولەکی سەرەتا  هەڵەی گەورەمان کرد،بەڵام لە تەواوی یاریەکە باش یاریمان کرد، بە تایبەت لە گێمی دووەم”.

لە کۆتایدا وتی:” من هەڵەم نەکردووە بەمشێوەیە لە پیشەی راهێنەریمدا وەک ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، بۆیە زۆر بە داخەوەم بۆ ئەو شتانەی بە سەرمدا هات، هیوادارم هاندەران  بە داوای لێبووردن رازی ببن،من راهێنەری ریاڵ مەدریدم، پشوویەک وەردەگرین و دواتر دەگەڕێینەوە بۆ وەرزێکی نوێی نایاب”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this