پۆمپیۆ داوای لێکۆڵینەوەیەکی روون دەربارەی کارەساتەکەی بەیروت دەکات

0
126

SNN

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکات دەربارەی تەقینەوە خوێناوییەکەی سێشەممەی رابردووی شاری بەیروت کە نزیکەی 150 کەس تێیدا گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 5000 کەس تێیدا برینداربوون.

پۆمپیۆ رایگەیاند: گەلی لوبنان مافی خۆیەتی داوای لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەیروت بکات، ئەرکی حکومەتە کە سەلامەتی گەلەکەی لە پێش هەموو شتێکەوە فەراهەم بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: “هەست بە دڵتەنگی دەکەین دەربارەی ئەو رووداوە خوێناوییەی کە لە بەیروت روویدا و رۆحی ئەو هەموو هاووڵاتییەی تێدا رۆیشت، دەپاڕێینەوە خوا گیانی رزگاربووەکان بپارێزێت و دووبارە ئەو وڵاتە بنیاتبنرێتەوە”.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: “هیچ وڵاتێک هێندەی ئەمریکا بە سۆز و میهرەبان نییە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا، هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ گەلی لوبنانی تا بەرەو چاکبوونەوە بڕوات لەم کارەساتە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this