گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 8/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
651
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا 8/8/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە (8/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • دوو دیاری و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
  • ریاڵ مەدریدی تەمبەڵ بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی کە زۆر جددی بوو لە یاریەکە، بەوهۆیەوە ریاڵ مەدرید  لە چارەگی کۆتایی بوونی نیە.
  • ڤاران هۆکاربوو بۆ کرانە دەرەوەی ریاڵ مەدرید بەو دوو گۆڵەی لە یانەکەی کرا.
  • بنزیمە هیوای بۆ یانەکەی گەڕاندەوە، بەڵام  نەیتوانی شتی تری زیادە بە زیدان بدات.
  • زیدان بۆ یەکەمجار لە خولی یانە پاڵەوانەکان کرایە دەرەوە.

ئاس:

  • نقومبوون.
  • مانچستەرسیتی 2-1 ریاڵ مەدرید.
  • دوو هەڵەی ڤاران ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکاتە دەرەوە دژی مانچستەرسیتی.
  • بەرگریکارە فەرەنسیەکە دان بە هەڵەکەی خۆیدا دەنێت لە یاریگای ئیتحاد دژی مانچستەرسیتی جیاوازی دروستکردووە.
  • ڤاران توانی دوو گۆڵ بە ستەرلینگ و گابرێل خیسۆس بدات و بەوهۆیەوە یانەکەی کرایە دەرەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بەرەو شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی بە بێ ریاڵ مەدرید.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ دەیەوێت گۆڕانکاری لە ئەنجامی یاری چوون بکات بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی و بۆ چارەگی کۆتایی سەربکەوێت.
  • دوو هەڵەی ڤاران هۆکاربوون بۆ کرانە دەرەوەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی کە لە یاریەکەدا باشتر دەبینرا.
  • یانەی لیۆن 2-1  بە یۆڤانتۆس دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوە سەرەڕای دوو گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

سپۆرت:

  • رووی لیشبوونە.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ جاری 13ی لەسەر یەک لە مێژوویدا سەربکەوێت.
  • ئەنجامی 1-1ی یاری چوون دژی ناپۆلی لە یاریگای سان پاولۆ بۆ کیکی سیتین باشە، بەڵام ئەو  نایەوێت متمانە بە ئەنجامی یاری چوون بکات.
  • دوو هەڵەی ڤاران دەبێتە هۆکاری کرانە دەرەوەی ریاڵ مەدرید لە خولەکە دژی یانەی مانچستەرسیتی.
  • یۆڤانتۆس بە ئەنجامی 2-1 لە لیۆن دەباتەوەو رۆناڵدۆ دوو گۆڵەکە دەکات، بەڵام دەکرێتە دەرەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this