زیاتر لە 5500 سكاڵا لەسەر كۆمپانیاكانی فرۆشتنی چەكی كیمیایی تۆماركراون

0
318

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ڕاگرتنی دەوام لە دامو دەزگا حكومییەكان دادگایكردنی ئەو كۆمپانیا و كەسایەتییانەی كە هاوكار بوون لە فرۆشتنی چەكی كیمیایی بە ڕژێمی بەعس دواكەوت بەڵام لەمانگی 11ی ئەمساڵ جارێكی دیكە دادگایكردن دەستپێدەكاتەوە كە زیاتر لە پێنج هەزار 500 سكالا لەسەر كۆمپانیاكان تۆماركراون.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاب، بەSNNی راگەیاند: بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە و هەروەها بە سزاگەیاندنی ئەو كەس و لایەن و كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییانەی كە هاوكار بوون لە فرۆشتنی چەكی كیمیایی بە ڕژێمی بەعس وەك كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستیەك لە پارێزەرانی نێودەوڵەتی سكاڵای یاسایمان لەسەر ئەو كۆمپانیایانە تۆماركردووە و تا ئێستا حەوت گەڕی دانیشتنی دادگا لەوبارەیەوە بەڕێوەچووە، بڕیاریش بوو لە 17/3/2020 گەڕێكی دیكەی دانیشتنی داگایكردنە بەڕێوە بچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ڕاگرتنی دەوام لە داموودەزگا حكومییەكان، هاوكات بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە پارێزەرانی دۆسیەكە لە دەرەوەی هەرێمن ناتوانن بە ئاسانی بگەڕێنەوە كوردستان بەوهۆیەوە پرۆسەی دادگایكردنی ئەو كۆمپانیاینەش ڕاگیراوە، بەڵام ئێمە سەردانی دادگامان كردووە و دادگاش بڕیاریداوە كە لەمانگی 11ی ئەمساڵ جارێكی دیكە دانیشتنەكانی تایبەت بە دادگایكردنی ئەو كۆمپانیایانە دەستپێبكاتەوە.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا پێنج هەزار و 500 سكاڵا لەلایەن كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەوە تۆماركراون، هاوكات لە لایەن تیمێكی پارێزەرانی نێودەوڵەتیش بەرگری لە كەسوكاری شەهیدان دەكەن و بە سەدان بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستە كە ئەو كۆمپانیاو كەسایەتیانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە هاوكاری ڕژێمی بەعسیان كردووە لە كڕین و دەستخستنی چەكی كیمیایی قەدەغەكراو، بۆیە گەشبینین كە دادگا لەبەرژەوەندی كەسوكاری شەهیدان بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this