گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 8/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
810
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە (8/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

 

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • شەوێکی رەش.
  • لە خولی یانە پاڵەوانەکان سەرەڕای ئەوەی یۆڤانتۆس 2-1 لە یانەی لیۆن دەباتەوە بەڵام دەکرێتە دەرەوە.
  • ئەنێلی سەرۆکی یانەکە بێهیوایە:” دەبێت ئێستا هەڵسەنگاندن بکەین”.
  • ساری لە مەترسیدایە: سیمیۆنی ئینزاگی و زیدان بۆ شوێنەکەی دەردەکەون.
  • یانەی لیۆن بە لێدانێکی سزا سەرەتا پێشکەوت،دواتر رۆناڵدۆ توانی بە لێدانی سزا گۆڵێک بکات و گۆڵی دووەمی بە شێوەیەکی نایاب کرد، بەڵام بەس نەبوو.
  • ساری:” دەمەوێت رێز لە گرێبەستەکەم بگرم”.
  • ناپۆلی بۆ یاری ئەمشەو دژی بەرشەلۆنە متمانەی بە خۆی هەیە.
  • یانەی بەرشەلۆنە چەندین کێشەی هەیە و دەبێت گاتووزۆ ئەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە.
  • لە یاریگای کامپ نۆ بڕیاری بەشداریکردنی ئینسینی لە ساتەکانی کۆتایی دەدرێت.
  • لە رۆژی دووشەممە یاری ئینتەرمیلان و بایەرلیڤەرکوزن لە خولی یۆرۆلیگ هەیە.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • ماڵئاوایی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس.
  • لیۆنی گارسیای راهێنەر بۆ چارەگی کۆتایی سەردەکەون سەرەڕای ئەوەی 2-1 لە تۆرینۆ بە یۆڤانتۆس دۆڕان.
  • یۆڤانتۆس لە دەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانە: دوو گۆڵی رۆناڵدۆ بەس نەبوو.
  • ساری:” من وێران بووم”.
  • راهێنەرەکە دەڵێت:” یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، رێزی ئەو گرێبەستەش دەگرم کە لەگەڵ یانەکە هەمە”.
  • پیانیچ:” لە خولە ئەوروپییەکان دەبێت کاری زیاتر بکەیت”.
  • ناپۆلی وەکو ئەوە وایە بەسەر شاخی ئەڤەرێستدا سەربکەوێت.
  • ئەمشەو رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە دوای ئەوەی یاری چوونی 1-1 تەواو کرد.
  • گاتووزۆ:” ئینسینی ئەگەر لە %100 ئامادە نەبێت یاری پێناکرێت”.

تۆتۆ سپۆرت:

  • ساری لە دەرەوەیە.
  • سەرەڕای ئەوەی رۆناڵدۆ نموونەیی بوو، یانەی یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی شانزە دەکرێتە دەرەوە.
  • ئەمە شکستهێنانی سارییە،ئەو نەیتوانیوە،ستایڵی تایبەتی تیپەکەی خۆی هەبێت، دیبالا دەخاتە ناوەوەو تووشی پێکان دەبێت.
  • ئیبراهیمۆڤیچ هەنگاوێکی ماوە بەڵێ بۆ ئەیسی میلان بکات بۆ مانەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this