كریستیانۆ له‌ سه‌ر ته‌ختی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا داده‌نیشێت

0
368
رۆناڵدۆ

SNN Sport

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس سه‌ركه‌توو بوو له‌ تۆماركردنی هه‌ردوو گۆڵی یانه‌كه‌ی له‌ تۆڕی یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی له‌و یارییه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گەڕانەوەی گه‌ڕی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئەوروپا بوو کە  سه‌رباری بردنه‌وه‌ی یۆڤانتۆس به‌ دوو گۆڵ به‌رامبەر به‌ گۆڵێك به‌ڵام ماڵئاوایی له‌ خوله‌كه‌ كرد.

تۆڕی (سكای سپۆرت ) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووە رۆناڵدۆ  به‌رده‌وام بووە له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یانەی رکابەر لە قۆناغی کرانە دەرەوەدا  له‌ ماوه‌ی 14 وه‌رزی رابردوودا و له‌ كۆی 130 گۆڵی ئه‌وروپی67گۆڵی تۆمار كردووه‌.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ تۆڕی “ئوپتا” بۆ ئاماره‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ كریستیانۆ سێیه‌مین یاریزانه‌  له‌ مێژووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گۆڵ له‌ تۆری ركابه‌ر تۆمار بكات به‌ سێ درێسی جیاوازەوە.

رۆناڵدۆ توانی گۆڵی ژمارە 130 لە مێژووی  خولی یانە پاڵەوانەکان بکات و پێش هەموو ئەستێرەکانی تری ئەم خولە کەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this