پلەکانی گەرما بۆ سێ رۆژی داهاتوو نزمدەبنەوە

0
174

SNN-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی پێشبینییەکانی خۆی بۆ چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند کە پێشبینیی دەکات چەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.

ریحان عەجمی دەڵێت: “بارستەیەکی هەوایی سارد دێتە ناو کەشی عێراقەوە و دەبێتەهۆی نزمبوونەوەی پلەکان لە رۆژی دووشەممەوە تا کۆتایی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو”.

عەجمی دەڵێت: “لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لەنێوان 35 – 38 پلە دەبن و لە ناوەڕاستی عێراق لەنێوان 40 – 43 دەبێت و لە ناوچەکانی خوارووی وڵاتیش 43 بۆ 44 پلە دەبێت”.

هەر لە نووسینەکەی ئەو شارەزایەی کەشناسیدا هاتووە “خێرایی با لە ناوچەکانی باکوور لەنێوان 15 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this