كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرانترین ئۆتۆمبێل له‌ جیهان ده‌كڕێت

0
829
رۆناڵدۆ و بۆگاتییە نوێیەکەی

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرانترین ئۆتۆمبێلی له‌ جیهان كڕی كه‌ له‌ جۆری(Bugatti Centodieci 2020)‌و نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نزیكه‌ی 8.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکییە‌ و ته‌نیا 10 دانەی لێ دروستکراوە.

كۆمپانیای بۆگاتی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كه‌ بیرۆكه‌كه‌ی له‌ جۆری (EB-110) ئه‌فسانه‌یی وه‌رگرتووه‌ له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رهه‌مهێناوه‌.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئه‌فسانه‌ییه‌ له‌ سه‌ر  جۆری شیرۆن دروستكراوه‌،خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی 16 پستۆنەو‌  هێزی 1600 ئەسپی هەیەو خێرا ده‌بێت  له‌ سفر بۆ 100كم ته‌نیا له‌ 2.4چركه‌ دا.

رۆناڵدۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌خاته‌ كەشتیگه‌لی ئۆتۆمبێله‌كانی كه‌ زیاتر له‌ 17 ئۆتۆمبێلی تێدایەو‌ له‌ نێویاندا  چەند جۆرێکی تری كۆمپانیای بۆگاتی هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this