“شاندەکەی عێراق بۆ رێگریکردن لە کاری قاچاغ نەهاتوونەتە مەرزی باشماخ”

0
1138
مەرزی باشماخ

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە هاتنی شاندێكی عێراقی دەكەن بۆ مەرزی باشماخ بە مەبەستی رێگریكرد لە كاری قاچاخچێتی دوورن لە راستییەوە، بەڵكو تەنیا تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم و پاسەوانی سنوور هاتونەتە مەرزەکە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان.

لیوا مەریزان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە  SNNی راگەیاند: ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی عێراقی هاتوونەتە مەرزی باشماخ بۆ ئەوەی رێگری لە كاری قاچاخچێتی لە مەرزەكە بكەن، دوورە لە راستییەوە، چونكە ئێمە رێگە بەو كارە نادەین تا حكومەتی عێراق بێت رێگری لێ‌ بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە مەرزی باشماخ شاندێك بوون لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم و چەند ئەفسەرێكی پاسەوانی سنوور كە لە هەولێر دەوام دەكەن، ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی كاركردنی ئەفسەر و كارمەندانی بەشە جیاوازەكانی ناو مەرزی باشماخ و چۆنیەتی راپەڕاندنی کارەکانی هاووڵاتییان و بازرگانان.

وتەكانی سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە بەشێك لە دەزگاکانی راگەیاندن ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایە تیمێكی حكومەتی عێراقی هاتوونەتە مەرزی باشماخ و رێگری لە قاچاخچێتی دەكەن لە مەرزەكەدا و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەك لە بارهەڵگرانی ئێرانی لە دیوی ئێران وەستاون و لە ترسی ئەو تیمەی عێراق ناوێرن بێنە خاكی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this