له‌ كاتی راهێناندا ئه‌ستێره‌یەكی  تۆپی باسكه‌ی نه‌یجیریا گیانی له‌ ده‌ستدا

0
133
مایكل ئۆجۆ

SNN Sport

مایكل ئۆجۆ ئه‌ستێره‌ی تۆپی باسكه‌ی نه‌یجیری و یانه‌ی(کرڤینا زڤێزا)ی سڕبی به‌ جەڵتەی دڵ له‌ بولگرادی پایته‌ختی سڕبیا گیانی له‌ ده‌ستدا.

راپۆرته‌ رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایان كرد كه‌ ئۆجۆ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی راهێنانی ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی جەڵتەی دڵ لێی بدات و یه‌كسه‌ر گیان له‌ ده‌ستبدات.

ئه‌و یاریزانه ئه‌مریكییه‌ کە بە رەچەڵەک نه‌یجیرییه‌،  3 ساڵی رابردووی له‌ خولی باسكه‌ی سڕبی به‌ سه‌ر بردووه‌ و یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ (FMP) بووە پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌  ئەم یانەی ئێستای.

ئۆجۆ  له‌ ئه‌مریكا گه‌وره‌ بووه‌ و له‌گه‌ڵ تیپی زانكۆی ویلایه‌تی فلۆریدا  له‌ نێوان ساڵانی 2012-2017 یاری كردووه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌  سه‌ركه‌توو نه‌بوو له‌ یاری كردن  له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا بۆ پیشه‌گه‌ران.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this