نرخی پۆگبا بووە بە 70 ملیۆن پاوەن

0
193
پۆگبا

پۆل پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەریونایتد، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات و سۆڵسکایەری راهێنەریشی دەیەوێت بمێنێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی میرۆر، ئەگەر بڕی 70ملیۆن پاوەن بە دەستی یانەی مانچستەریونایتد بگات لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە، ئەوا ئیدارەی ئەو یانەیە دەستبەرداری دەبێت .

پۆگبا ئەم وەرزە بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا بەشداری تەنها لە 8 یاری کردووە، دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە یاری بکات، زیدانی راهێنەری ئەم یانەیەش بە جددی هەوڵی گواستنەوەی پۆگبا دەدات و دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت پێرێزی سەرۆک لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو ئەو یاریزانەی بۆ بگوازێتەوە.

بێجگە لە ریاڵ مەدرید، یانەکانی یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی پۆگبای تەمەن 27 ساڵ دەدەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this