كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی ھاوسەرەكەی لە هەولێر دەستگیركرا

0
777

SNN- مەودا مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانمان لە بوونی تەرمی ژنێك لە شارۆچكەی عەنكاوە تواندرا لە ماوەی كەمتر لە حەوت كاژمێر بكوژەكەی دەستگیر بكرێت كە هاوسەرەكەی خۆی بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند :”لەدوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی ھەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بەشی نەھێشتنی تاوان، بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكھێندرا و دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەكە، دەركەوت تەرمی ژنێك فڕێدراوە.”

وتیشی “دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە حەوت كاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن) كە بە چەكی كڵاشنكۆف دەستڕێژی گوللـەی لە ھێزەكانی پۆلیس كرد، دەستگیربكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە ھەڵساوە بە كوشتنی هاوسەرەكەی خۆی بە گولـلە، توانراوە تۆمەتبارێكی دیكەش لە رووداوەكەدا دەستگیر بكرێت بەناوی (ھـ.م.ح) و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، بەندكراون.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this