گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان بەرهەمهێنیان کەمدەکەنەوە

0
708
گێڵگەی نەوت

SNN

پێنج گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان بڕیاریانداوە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکراوی رۆژانەیان کەمبکەنەوە، دوای ئەوەی بەهای کۆمپانیاکانیان بەنزیکەی 50 ملیار دۆلار دابەزی هەروەها بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە بڕی بەرهەمهێنان کەمدەکەنەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاد: لەچارەکی دووەمی ئەمساڵدا، پێنج گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان بڕیاریانداوە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکراوی رۆژانەیان کەمبکەنەوە بەهۆی ئەوەی هێشتا کاریگەرییەکانی کۆرۆنا بەردەوامە و بەهای سەرمایەی کۆمپانیاکانیان بەبڕی نزیکەی 50 ملیار دۆلار کەمیکردوە.

ئەو کۆمپانیایانەشی کە بەرهەمهێنای خۆیان کەمردۆتەوە بریتین لە ئیکسۆن مۆبێل کە راپۆرتی زیانەکانی بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنەکان لەسەدا 20ی کارەکەیان بەهۆی کۆرۆناوە لەدەستداوە، لای خۆشییەوە کۆمپانیای (BP.L) زیانی 17 ملیار دۆلاری بەهۆی کۆرۆناوە راگەیاندوە، بەڵێنیشیداوە کە چاکسازی لەخەرجییەکانی بکات و رێژەی بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە.

بەهەمانشێوە، لی ماگنیس بەڕێوەبەری کۆمپانیای ( Alarez & Marsal) رایگەیاند، ساڵی 2020 سیاسەتی بەرهەمهێنان بەتێچووی کەم جێبەجێدەکەن و ساڵی داهاتوش، پلانی گەشەکردنی زیاتر دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this