بەهۆی شەڕی نێوان خاڵ و خوشکەزا کەسێک کوژراو سێ کەسیش برینداربوون

0
5159

SNN- مەودا مستەفا

ئێستا بەهۆی شەڕێ نێوان خاڵو و خوشکەزا لەقەزای سێمێل سەربە پاریزگای دهۆک کەسێک کوژرا و 3 کەسیش برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سێمێل بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان خاڵ و خوشکەزا شەڕ دروست دەبێت خوشکەزاکەی دەکوژرێت و سی کەسیش بریندار بوون.

وتیشی “شەڕەکە لەنێوان خاڵ و خوشکەزادا بووە لەسەرەتادا دواتر تەشەنەی سەندووە بۆتە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، بنەماڵەی (قولیان) و بنەماڵەی (شەرفانی) ئەو کەسەی کوژراوە لەبنەماڵەی (قولیان)ە دوای شەڕە تەقەیەکی زۆر، هێزە ئەمنییەکان شوێنەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کران”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this