وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی: ئه‌گه‌ر پابه‌ندبین 3 هه‌فته‌ى تر مه‌ترسى كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنین

0
276
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN – مەودا مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیه‌نێت: ئەگەر هاووڵاتییان بەشێوەیەكی باش پابەندی تەواوی رێنماییەكان بن له‌ ماوه‌ى سێ هەفتەی تردا ئەو مەترسییەی ئێستا كۆرۆنا هەیەتی نامێنێت و دۆخەكە كەمێك ئاسایی دەبێتەوە.

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا مه‌ترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان زۆرە  بە تایبەت لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی تەواوی رێنماییه‌ تەندروستیيه‌كان بن لە بەستنی ماسك و كۆنەبوونەوه‌ لە شوێنی قەرەباڵغ ئەوا دوو بۆ سێ هەفتەی تر دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، ئەگەر پابەندیش نەبین ئەوا كارەساتی گەورە چاوەڕێ دەكرێت لە داهاتوودا”.

وتیشی: “تا ئەم چركەیە ئێمە هیچ پێشنیازێكمان نەداوەتە وەزارەتی ناوخۆ و ژووری ئۆپراسیۆنەكان بۆ راگه‌یاندنى قەدەغەی هاتووچۆ، چونكە ژووری ئۆپراسیۆنەكان سەرپشككراون بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە”.

به‌پێى نوێترین ئامارى وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 542 کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، 17 کەسی دیکە بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 141 تووشبووی دیکە چاکبوونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this