سێ هه‌ڵبژارده‌ ره‌تیدەکه‌نه‌وه‌ یاری دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بده‌ن

0
389
هەڵبژاردەی عێراق

SNN Sport

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند كه‌ سێ هه‌ڵبژاردەی تۆپی پێ‌ ره‌تیانكردووەتەوە لە یاری  دۆستانه‌ رووبه‌ڕووی  هەڵبژاردەی عێراق ببنه‌وه‌.

باسل گۆرگیس به‌رێوه‌به‌ری ئیداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  له‌ لێدوانێكیدا وتی:” یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ سازكردنی سێیەم یاری دۆستانه‌  بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە رەزامەندی بەدەست بهێنێت “.

هه‌روه‌ها وتی:” یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی لوبنان، ئوردن و مالیزیا داوای لێبووردنیان كردووە له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ مانگی داهاتوودا ، ده‌رئه‌نجام بە شوێنی یه‌كێتییه‌كی تر ده‌گه‌ڕێین بە‌ ئامانجی دابینكردنی یارییه‌كی دۆستانه‌ی نوێ پێش پاڵاوتنه‌كان “.

‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یاری دۆستانه‌ رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی سوریا و عومان له‌ مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو دەبێتەوەو له‌ به‌رامبه‌ردا پاڵاوتنه‌كانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ی چین  له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this