“ئابی ڕەش” ئیسڕائیل قورسترین هەفتە لەگەڵ کۆرۆنا بەڕێ دەکات

0
412

SNN

وەزارەتی تەندروستیی ئیسڕائیل لە راپۆرتێکیدا هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە ئیسڕائیل قورسترین هەفتەو مانگ بەڕێدەکات لەڕووی ژمارەی قوربانیان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سایتی جروسەلیم پۆست رایگەیاند: پێشبینییەکان ئاماژە بۆ دەکەن کە مانگی ئاب سەخترین مانگ دەبێت بۆ وڵاتی ئیسڕائیل، زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا دێنە نەخۆشخانەکانەوە بۆیە مانگی ئاب بە “ئابی ڕەش” ناودەبات.

بە درێژای مانگەکانی پێشوو وەک ئەم هەفتەیەی سەرەتای مانگی ئاب نەخۆشی باردوودۆخ خراپ لە ئیسڕائیلدا نەبووە بەجۆرێک لە تەواوی مانگی حوزەیراندا تەنیا 261 نەخۆشی حاڵەتی ناجێگیری کۆرۆنا هەبووە، بەڵام لە یەکەم هەفتەی مانگی ئابدا 355 نەخۆش هەیە کە باری تەندروستییان ناجێگیرە.

کۆی ژمارەی تووشبووانی ئیسڕائیل بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 24433 کەس لەو ژمارەیە 593 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this