ئاسایشی سلێمانی ئەندامێکی داعش دەستگیر دەکات

0
289

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگاو کەسێکی بەڕەگەز عەرەب دەستگیر دەکات کە لەساڵی 2016ەوە ئەندامی رێکخراوی داعش بووە.

لەڕوونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکاندا هاتووە “هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگاو توانییان کەسێکی بەرەگەز عەرەب دەستگی بکەن”.

لەڕوونکردنەوەکەدا هاتووە “کەسەکە لەدایکبووی ساڵی 1988و لەساڵی 2016 ەوە پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی داعشەوە لەپارێزگای نەینەوا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەمادەی (2)ی تێرور راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکەی بەردەوامە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this