گرنگترین مانشێتی دووشەممە 10/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
457
رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

SNN Sport

ئەمڕۆ دووشەممە (10/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

سپۆرت:

  • فاکتەری میسی.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت بجەنگێت لە پێناو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەرەو ئەو ساتە خۆشە دەڕوات  کە لەوانەیە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە یەکلاکەرەوە بێت.
  • میسی زۆرترین یاری لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان کردووەو گۆڵکاری مێژووی ئەم قۆناغەیە.
  • لە ریزەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید 2 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکرێت و پشکنین بۆ هەموو یاریزانەکان دەکرێت پێش ئەوەی سەفەری لیشبوونەی پۆرتوگالی بکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • دی یۆنگ ئاستی بەرەو پێشەوە چووە دوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ کیکی سیتین.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە هەموو یاریزانەکانیەوە سەفەری لیشبوونە دەکات بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • شیکردنەوە: بایرن میونخ باشترین یانەیە لە ئەوروپا، دوای ئەو ئاستەی لەم وەرزە لە خولی یانە پاڵەوانەکان پێشکەشی کرد.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • میسی مۆتەکەی یانەی بایرن میونخە.
  • لیۆ میسی دوای ئەوەی تووشی لێدانێکی تووند بوو لە یاری بەرامبەر بە ناپۆلی، دەتوانێت رۆژی هەینی یاری بکات، ئەو دڕندە رەشەکەی بەرامبەر بە بایرن میونخە.
  • باڤارییەکان لە ساڵی 2009 بە دوو گۆڵی ئەو تامی تاڵییان کرد، لە 2015 بە گۆڵێكی توانی بواتینگ بە زەویدا بخات  و کۆتا لێدانی میسی بەرامبەر بەو یانەیە دژی نۆیەر بووە.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کەرەنتین دەکرێت و 2 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار دەکرێت پێش ئەوەی سەفەری لیشبوونە بکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

مارکا:

  • لە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.
  • پێش یاری خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی لایپزیگ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دووپاتی کردەوە دوو یاریزانی لە کەرەنتینەن و هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
  • یانەکە پشکنین بۆ هەمووو یاریزانەکان  دووبارە دەکاتەوە،لەگەڵ هەموو ئەمانەش تیپەکەی دییەگۆ سیمیۆنی  ئامادەی سەفەرکردنن بۆ شاری لیشبوونە و لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا گفتوگۆ دەربارەی پلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکەن.
  • فرۆشتن، فرۆشتن و تەنیا فرۆشتن، یانەی ریاڵ مەدرید پێش ئەوەی بیر لە گواستنەوەی یاریزان بکاتەوە، لە پێشینەی کارەکانی ئەوەیە  دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ببێت.

ئاس:

  • ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • پێش یاریەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە لایپزیگی ئەڵمانی، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دووپاتی دەکاتەوە دوو یاریزانی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
  • تیپەکە دووبارە پشکنینی کۆرۆنا دەکاتەوە پێش ئەوەی سەفەری لیشبوونەی پۆرتوگالی بکات.
  • نەبوونی چەک.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە وەرزەکانی 2006/07 وە یەکمجارە کەمتر لە 100 گۆڵ بکات لە یەک وەرزداو تەنیا بنزیمە تایبەتمەندییەکانی خۆی نیشانداوەو کاری خۆی کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this