لیستەکەی مالیکی و هاوپەیمانێتییەکەی عەلاوی لەدەنگدان بە کازمی کشانەوە

ئەیاد عەلاوی و نوری مالیکی
بەبیانووی ئەوەی هاوتەریب نییە لەگەڵ خواستی خەڵکدا، لیستی دەوڵەتی یاسا کشانەوەی خۆی لە پشتیوانیکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی راگەیاند.
لەبەیاننامەیەکدا لیستەکە کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیدەکات رایگەیاندووە “دەنگ بە کابینەکەی کازمی نادەن کاتێک کارنامە و لیستی وەزیرەکانی هێنایە پەرلەمان”.
لەبەیاننامەکەدا دەوڵەتی یاسا دەڵێت “کازمی لەسەر یەک رێچکە کاری نەکردووە بۆ هەڵبژاردنی وەزیرەکانی کابینەکەی”.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەشهاتووە “بژاردەکان بۆ فراکسیۆن و لیستە بەشداربووەکانی دیکە جێدێڵن تا ئەوان کابینەکە یەکلا بکەنەوە و ئێمە بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەین”.
هاوکات هاوپەیمانی وەتەنییەش کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتیدەکات، رایگەیاند بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق دەکەن و ناچنە کۆبوونەوەکەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مەرزی کێلێ، پشکنینی کۆڕۆنا بۆ شۆفێران دەکرێت
2020-06-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17