سبەی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

0
740
لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNNـ مەودا مستەفا

بڕیاروایە سبەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوینەهەواری دوكان كۆببنەوە، بەپێی زانیارییەکانی SNN کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دەبێت و تیایدا هۆشیار زێباری و شاڵاو عەلی عەسکەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکەن.

هەر بەپێی زانیارەکان وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێت لەهەریەکە هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکرات. هەروەها وەفدی یەكێتییش پێکدێت لە شاڵاو عەلی عەسكەری و رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی.

ئەم کۆبوونەوەیە لە دوای کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی بوو کە پێش جەژنی قوربان لەشاری هەولێر کۆبوونەوە لەو کۆبوونەوەیە بڕیاریاندا لەدوای جەژن کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوولا ئەنجامبدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this