ژمارەیەک پەرلەمانتار هۆشداری دەدەنە حکومەت

0
301
پەرلەمانی کوردستان

SNN

20 پەرلەمانتاری کوردستان لە راگەیەنراوێکی هاوبەشیاندا رایدەگەیەنن: نابێت چیتر مووچەی مووچەخۆران بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت و ئەو بڕیارەش بە “نایاسایی” وەسفدەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویانکردووەتەوە، ئەوە هاتووە: “ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە واژوومانکردووە، هۆشداریی دەدەینە حكومەتی هەرێم كە نابێت چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە لێبڕینی نایاساییەوە دابەشبكات و ئۆباڵی هەر كاردانەوەیەكی هاونیشتمانیان و مووچەخۆرانیش لەسەر ئەم بڕیارە نایاساییەی حكومەت، لە ئەستۆی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت”.

ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە: “بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، پێشینەیەكی ترسناكە لەرووی پێشێلكردنی سەروەریی یاسا و دەستبردن بۆ ژیان و گوزەران و مووچەی رەوای مووچەخۆرانی كوردستان”.

راشیانکردووە: “پێویستە چیتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی مووچە دوانەخات و پەلەیش بكات لە رێكکەوتنێكی گشتگیر و كۆنكرێتی لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا، كە پاڵپشت بێت بە دەستوور و زامنكردنی مافەكانی مووچەخۆران و تەواوی خەڵكی كوردستان”.

ناوی پەرلەمانتارەکان:

1- مەم بورهان قانع

2- شێركۆ جەودەت

3- عەبدولستار مەجید

4- د. محێدین حەسەن یوسف

5- گوڵستان سەعید محەمەد

6- دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم

7- شیرین ئەمین

8- هەلز ئەحمەد

9- ئەبوبەکر هەڵەدنی

10- باڵانبو محەمەد عەلی

11- گۆران عومەر عەلی

12- جەلال محەمەد.

13- سەرچنار ئەحمەد

14- روپاك ئەحمەد

15- د. هەورامان گەچێنەیی

16- شایان كاكە صالح

17- د. ئیسماعیل تەها سگیری

18- بەدریە ئیسماعیل

19- یاسین خزر

20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this