لەوانەیە كۆرۆنا ئا‌تلەتیكۆمه‌درید  له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دووربخاتەوە

0
315
ئاتلەتیکۆ مەدرید

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( دەیلی مەیل )ی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ كردووە یانه‌ی ئا‌تلەتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی كه‌ گواستنه‌و‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ دوو یاریزانی ئاشكراكرد ، ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان گواستبێته‌وه‌ بۆ یاریزانانی تری یانەکەی و پێشبینی ده‌كرێت چاو بخشێندرێته‌وه‌ به‌ یاری یانە ئیسپانیه‌كه‌  کە له‌گه‌ڵ یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئەنجامی دەدات له‌ لیشبوونەی پایته‌ختی پۆرتوگال، ئەمەش له‌ ركابه‌رییه‌كانی چاره‌گی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، پێشبینی دەکرێت كه‌ تیپه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بگاته‌ لیشبوونە ، به‌ڵام تووشبوونی یاریزانه‌كانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌نگه‌ پاڵنه‌ربێت بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ، ئەگه‌ر شكستیهێنا لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی له‌ دابین نەكردنی پێداویستییه‌كانی لە کاتی چوونی بۆ شاری لیشبوونە.

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە رۆژی پێنجشەممە لە وڵاتی پۆرتوگال لە شاری لیشبوونە، لە یاری قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە  چارەگی کۆتایی لە کاتژمێر 10:00 رووبەڕووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەبێتەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this