هێرشەکانی توركیا بۆ سەر قەزای ماوەت گیانلەدەستدانی 7 پژاک و 2 هاووڵاتی هەرێمی بەدواوە بوو

0
590

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ بە فەرمی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵات سەر بە پارتی ژیانی ئازاد (پژاك) زیانە گیانییەكانی ئەو بۆردومانانەی راگەیاند كە چەند گوندێکی قەزای ماوەتی کردە ئامانج و بەهۆیانەوە حەوت ئەندامی ئەو پارتە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكەی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) كە وێنەیەكی لای SNN ئاماژە بەوەكراوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دوو جار لەسەر گوندەكانی سەر بە قەزای ماوەتی ناوچەی شارباژێڕ، لە رۆژی چواری ئەم مانگە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە لە هەرێمی ئاسۆس هێرشیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ئاگر لە باخی گوندنشینان كەوتووەتەوە، بەڵام لەم هێرشەدا هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتووە

ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەردەوامی هێرشەكاندا لە ڕۆژی 7/8/2020 جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنوری شارباژێڕ نزیك چیای “باڵۆسە”ـیان بوردوومان كرد، لەو هێرشە دا یەكینەیەكی هەڤاڵانمان كە لە سەر ئەرك بوون، بوونە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكان و بەوهۆیەشەوە حەوت هەڤاڵمان لەگەڵ دوو گەنجی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان شەهید بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this