پێنج هۆکار وادەکەن هاندەرانی بەرشەلۆنە خەون بە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببینن

0
898
یاریزانانی بەرشەلۆنە لە یاری ناپۆلی

SNN Sport

هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەم وەرزە خەون بە بردنەوەی نازناوی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا  لە مێژوویاندا دەبینن  و دەیانەوێت لە شاری لیشبوونەوەی پۆرتوگالی بە دەستی بهێنن.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، پێنج هۆکار وادەکات هاندەران خەون بە بردنەوەی ئەم نازناوەوە ببینن، ئەمەش دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە توانی 3-1 لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بباتەوەو بۆ چارەگی کۆتایی سەرکەوت.

هۆکارەکانیش ئەمانەن…

  • بوونی میسی لە یانەکە.
  • یانەکە چەندین یاریزانی بە توانای لە هێڵی ناوەند و هێڵی پێشەوە هەیە، ئەمەش یاریدەدەری دەبێت تا نازناوەکە بباتەوە.
  • گەڕانەوەی دی یۆنگ لە پێکان و دەرکەوتنی بە ئاستێکی بەرز لە یاری بەرامبەر بە ناپۆلی.
  • یارییەکانی چارەگی کۆتایی خولەکە بە یەک یاری ئەنجام دەدرێت لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی.
  • درەوشانەوەی تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەکە لەگەڵ هەریەکە لە پیکێ و لینگلێت لە هێڵی بەرگری و ئەوەش لە یاری ناپۆلی بە دیارکەوت.

بەرشەلۆنە یاریەکە لە رۆژی هەینی لە کاتژمێر 10:00 لە بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ ئەنجام دەدات، کە ئەو یانەیەش رکابەرێکی قورسە لە چارەگی کۆتایی و بە ڕای چاودێران نزیکە نازناوەکە بباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this