
وێنەی فڕۆکەیەکی سوپای پێشووی سەدام
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی خستنەڕووی ئەو فڕۆكە و تانك و چەك و كەرەستە سەربازییانەی ڕژێمی لەناوچووی بەعس لە كیمیابارانكردن و وێرانكردنی شاری هەڵەبجە بەكاری هێناون، لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە مۆزەخانەیەكی سەربازی دەكرێتەوە، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتەکەش ئاماژە بەوەدەكات بە بڕی 48 ملیۆن دینار نۆژەنكردنەوەی بەشی ناوەوەیان دەستپێكردووە.
سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: كردنەوەی مۆزەخانەی سەربازی لە پلانی كارەكانماندایە، چونكە لە ئێستادا ژمارەیەكی باش لەو فڕۆكە و تانك و چەك و كەرەستە سەربازییانەی لە كیمیابارانكردن و وێرانكردنی شارەكەدا بەكارهێندراون لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە لە حەوشەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە كۆیانكردوونەتەوە، كە سەرجەمیان كەرەستە و چەكی ڕژێمی لەناوچووی بەعسن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم قۆناغەدا دەستمان كردووە بە نۆژەنكردنەوەی بەشی ناوەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کە بڕی 48 ملیۆن دیناری تێدەچێت و تا ئێستاش تەنها بڕی لە%20 ی ئەو پارەیەمان بۆ خەرجكراوە و چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەین لە %80 پارەكەی دیكەمان بۆ خەرجبكات، بۆ ئەوەی كۆتایی بە نۆژەنكردنەوەی بەشی ناوەوە بهێنین.
فۆتۆ/ عەلى SNN
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا.. بەمووشەک هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز
2020-05-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17