
زیدان
SNN Sport
دوور لە چاوەڕوانییەکان، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، یاریزانێکی دەگەڕێنێتەوەو دەیەوێت لە وەرزی نوێ پشتی پێببەستێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە،یانەی ریاڵ مەدرید رێککەوتنەکەی لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد دەشکێنێت و ئۆدیگارد دەگەڕێنێتەوە، کە پێشتر ریاڵ سۆسیداد پێشبینی ئەوەی کردبوو ئۆدیگارد بۆ وەرزێکی تر دەمێنێتەوە، بەڵام دوای کرانە دەرەوەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان زیدان داوای گەڕانەوەی ئەو یاریزانەی لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە کردووەو یانەکەشی داواکەی جێەجێدەکات.
ئۆدیگارد لە وەرزی رابردوو بە خواستن بۆ یانەی سۆسیداد یاری کردوو بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت،ئەمەش وای لە زیدان کردووە ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە هەرچەندە پێشتر یانەکە رێککەوتنی بە شێوەیەک کردبوو ئۆدیگارد بۆ دوو وەرز لە یانە باسکیەکە بێت، بەڵام ریاڵ مەدرید رێککەوتنەکە دەشکێنێت.
ئۆدیگارد نەرویجیەو تەمەنی 21 ساڵە، لە هێڵەکانی پێشەوەی یاریگا یاری دەکات.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17